ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ باسی ناکۆکییەکانی دەکات لەگەڵ ماریۆ ماندزۆکیج

ماریۆ ماندزۆکیچ لەم هەفتەیەدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند، لەگەڵ ئەو هەواڵەشدا لوکا مۆدریچ نەیشاردەوە ماوەی سێ ساڵ قسەیان لەگەڵ ماریۆ نەبووە.

ساڵانێکی زۆرە ماندزۆکیچ و مۆدریچ بەیەکەوە لە هەڵبژاردەی کرواتیا یاری دەکەن، بەڵام لە کتێبێکی نوێی مۆدریچ دا بە ناوی “یاری من” باسی ناکۆکییەکانی دەکات و دەڵێت

ماریۆ کەسێکی تایبەتە، هەندێک جار توڕە و مۆن دیارە و ئەگەر کەسێک نەیناسێت پێی وایە ئەو کەسێکی زۆر هەستیارە، تەواوی ئەو ساڵانە وەک کەسێکی باش و بە دڵێکی باشەوە ناسیومە لە یەکەم رۆژەوە، هەرچەندە کاتێکی زۆرم ویست تا بزانم ئەو بەتەواوی چۆنە. لە گەشتێکدا لە ئایسلەند بووین  لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل ، لەبەردەم هۆتێلەکە ئەوم بینی و پێم وت  وەرە ماریۆ با بڕۆین وەک هەمووجارێک بەر لە یارییەکان و مەشقەکان بەڵام وەڵامەکەی تووشی سەرسوڕمانی کرد کاتێک وتی”خۆت بینیووە! بڕۆ وازم لێبێنە” دوای ئەوە پەیوەندیمان وەک جاران نەماوە و بۆ سێ ساڵ بەو جۆرە مایەوە. ئەگەر ئەو رووداوە ئێستا روویبدایە راستەوخۆ یان رۆژی دواتر قسەم لەگەڵ دەکرد و چارەسەرم دەکرد بەڵام منیش لوتبەرزبووم

دواتر بە گوتەی مۆدریچ پاش سێ ساڵ قسەیان کردووە و ماندزۆکیچ وتوویەتی پێم وابوو تۆ بەمەبەست دەتەوێت توڕەم بکەیت بۆیە ئەو وەڵامەم داویتەتەوە بەڵام تەنها لێک تێنەگەیشتنێک بوو ئەوەی روودا و کە قسەمان کرد کێشەکان چارەسەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button