ئیتاڵیا

نێستا: میلان رکابەرە بۆ ناسناوی سکودێتۆ

یاریگا-ئەلیساندرۆ نێستا ئەستێرەی مێژوویی ئەیسی میلان پێی وایە یانەکەی دەتوانێت ئەم وەرزە رکابەری لەسەر ناسناوەکە بکات.

نێستا لە دوو ساڵی رابردوو راهێنەری یانەی فرۆسینۆنی وڵاتەکەی بوو، ئەو سەبارەت بە رۆسۆنێری وتی” ئەوان لە کاندیدەکانن بۆ بردنەوەی سکودێتۆ، رەنگە هەمووان وەک رکابەر نەیانبینن بەڵام ئەمە شتێکی باشە. لە راستیدا زۆر یانە ئەم وەرزە توانای بردنەوەی خولەکەیان هەیە ئەوەی گرنگە ئەوەیە میلان لەسەر رێگەیەکی راست دەڕوات”.

کۆتا جار ئەو یانەیە سکودێتۆی بردەوە لە ساڵی ٢٠١١ بوو کە هێشتا نێستا لەو یانەیە یاری دەکرد.

Back to top button