ئیتاڵیا

نێستا دەگەڕێتەوە کاری راهێنەریی

ئەلیساندرۆ نێستا نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی رێجیانا لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا.

رێجیانا ئەوەی یەکلاکردووەتەوە ئەیما دیانای راهێنەری ئێستایان لە کۆتایی وەرز یانەکە جێدەهێڵێت. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرتیش، ئەو یانەیە لەگەڵ ئەلیساندرۆ نێستا گەیشتوونەتە رێککەوتن تاوەکو لە هاوینی ئەمساڵدا ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

نێستا پاش کاروانێکی ئەفسانەیی لە ٢٠١٤دا بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا، پاشان لە ٢٠١٥ ـەوە دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد بەڵام لە پیشە تازەکەی سەرکەوتوونەبووە و یانەکانی مەیامی لە ئەمریکا و پیروجیا و فرۆسینۆنی لە ئیتاڵیا تاقیکردەوە بەڵام لە هەر سێ کارەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button