ئه‌وروپائیسپانیا

مۆدریچ: کەس لە ئێمە پێشبینی وەرزێکی لەو شێوەی نەدەکرد

یاریگا- لۆکا مۆدریچی یاریسازی ڕیاڵ مەدرید باس لە خراپیی ئاستی یانەکەی دەکات کاتێک بەبێ نازناو کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا.

مۆدریچ لە بەرنامەی Universo Valdano گوتی: “ساڵی ڕابردوو بۆ من خەون بوو. زۆر نازناومان بردەوە، بە بردنەوەی باڵۆن دۆر بۆ من کۆتایی هات کە ئەوە نیشانەی شانازیی بوو بۆ من.”

سەبارەت بە وەرزی 2018/19 گوتی: “بەڵام دوای هەموو ئەو دەستکەوتانە، من لە خەونەکەم گەڕامەوە سەر زەوی. هەموومان نیگەران بووین لەوەی بەو شێوە کۆتایی بە وەرزەکەمان هات. ئەوە کۆتا شتێک بوو کەس لە ئێمە پێشبینی نەدەکرد.”

بە گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە، ڕیاڵ دەوێت خۆی لە کڕینی چەند یاریزانێکدا نوێ بکاتەوە و هاوکات دەستبەرداری چەند یاریزانێکیشی ببێت. مۆدریچ یەک لەو ناوانەیە دەنگۆی ڕۆشتنی دەبیسترا.

بابەتی زیاتر

Back to top button