ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما هەموو شتێک لەبارەی داهاتووی ئێمباپێ ئاشكرا دەکات

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا داهاتووی کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی ئاشکرا دەکات و پەیوەندی کردنی ئەو یاریزانە بە یانەکەشی باس دەکات.

هێرشبەرەکەی کەلەشێرەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TF1ـی وڵاتەکەی دەڵێت ” ئێمباپێ هەوڵێکی زۆریدا ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەکەمان بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و هەر وەکو پێشتریش گووتم ئەو یاریزانە بەم زووانە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە دەکات ”.

بێنزێما لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە خۆزگە ئەم وەرزە ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردبا، بەڵام دواجار هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون و ئەو یاریزانە هەموو هیوایەتی ئەوەیە درێسی شایانەکان بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button