ئه‌وروپائیسپانیامۆندیال

فەرمی: مۆدریج بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی ناکات

یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 ناکات و دەگەرێتەوە یانەکەی.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ کرواتیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، دوای راوێژی پزیشکی هەڵبژاردەکەیان لەگەڵ تیمی پزیشکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بریاردرا کە ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە ئیسپانیەکە بەشداری یاری داهاتوویان نەکات و بگەڕێتەوە یانەکەی.

تاوەکو ئێستا هۆکاری بەشداری نەکردنی لوکا مۆدریچ لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سلۆڤینیا لە گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button