ئه‌ڵمانیافۆرمولا وەنگرنگترین

تەندروستی مایکڵ شوماخەر بەرەو باشتردەچێت

یاریگا-مایکڵ شوماخەر تەندروستی باشتربووە و بەرەو باشتریش دەچێت بە گوتەی کەسێکی نزیک لە خێزانەکەیان.

هەرچەندە خێزانی شوماخەر زۆر بە توندی خۆیان دووردەگرن لە میدیاکان و دەرکاندنی هیچ زانیارییەک بەڵام جین تۆد کە هاوڕێیەکی نزیکی مایکڵ و خێزانەکەیەتی بۆ بیڵد باسی لە پێشهاتەنوێکان کرد.

جین کە هاوکات سەرۆکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵی فەڕەنسایە بۆ رۆژنامەی بیڵد جگە لە باسی مایکڵ هەروەها ستایشی کۆرینای هاوسەرەی ئەستێرەکەی پێشووی فۆرمولا وەنی کرد و وتی

ئەو بە هێواشی بەرەو باشتر دەڕوات بەڵام بەدڵنیاییەوە دۆخی باشترە و بەردەوامە لە چاکبوونەوە، لەوکاتەوەی مایکڵ تووشی ئەو رووداوە هاتووە لە ساڵی ٢٠١٣دا بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ کۆرینای هاوسەری، ئافرەتێکی مەزنە و ئێستا  ئەو خێزانەکە بەڕێوەدەبات، هەڵەی ئەو نەبوو بکەوێتە ژێر ئەو بەرپەرسیاریەتییە بەڵام زۆر سەرکەتووە لە جێبەجێکردنی ئەو کارەدا، زۆر متمانەم پێیەتی و ئەویش زۆر متمانەی بەمنە

هەشت ساڵ تێپەڕیووە بەسەر رووداوەکەی ئەستێرە مێژووییەکەی فۆرمولا وەن و تا ئێستا کەس مایکڵی نەبینیووە، هەرچەندە هۆشی هاتووەتەوە بەڵام بەردەوام لەژێر چاودێری و چارەسەردایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button