فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێل موندۆ: نرخی راستەقینەی نێیمار لەسەر پاریس ئاشکرادەکات

یاریگا-رۆژنامەی ئێل موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵیت نێیمار دا سیلڤا تا ئێستا نزیکەی نیو ملیار یۆرۆ لەسەر پاریس کەوتووە.

بەگوتەی سەرچاوەکە جگە لەو ٢٢٢ ملیۆنەی پاریس داوییەتی بە بارسا و خەرجییەکانی دیکەی وەک پارەی بریکار، نێیمار ساڵانە دوای باج ٤٣.٣ ملیۆن دۆلاری لە پاریس وەک موچە وەرگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە نێیمار تەنها لە کۆی ١٥٦ یاری خولی فەڕەنسی تەنها لە ٧١ یاریدا بەشداریکردووە نزیکەی ٤٥٪ی یارییەکان. وە لە خولی پاڵەوانەکانیش بەهەمان شێوە و  زۆربەی ساڵەکان لە دوای قۆناغی کۆمەڵەکان وەک پێویست بەشداری یارییەکانی نەکردووە.

ئەمە هەمووی نیە و بەگوێرەی رێککەوتنی نێیمار لەگەڵ پاریس، لە ساڵی داهاتووەوە موچەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ  ٥٠.٦ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دوای باج.

زۆری پێکانەکەی نێیمار، هۆکارێکی دیکەیە کە پاریس دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ئێمباپێ لە یانەکە بهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button