ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: پاستۆری پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانییەوە کرد

یاریگا-خافیێر پاستۆری ناوەڕاستکاری بە ئەزموون پەیوەندی بە ئێڵچی ئیسپانییەوە کرد.

ئەمڕۆ رادەمیل فاڵکاو تاکە یاریزانی دیار نەبوو کە پەیوەندی بە یانەیەکی ئاسایی لالیگاوە کرد، یانەی ئێڵچی رایگەیاند  پاستۆری ئەرژەنتینی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.

یاریزانەکەی پێشووی پالێرمۆ و پاریس سان جێرمان، هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆما هەڵوەشاندەوە، بەو هۆیەوە دەیتوانی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات بەبێ لەبەرچاوگرتی داخستنی دەرگای گواستنەوە.

هاوکات رۆما چارەسەرێکی بۆ نزۆنی یش دۆزییەوە کە ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت، وابڕیارە نزۆنی پەیوەندی بە رەییانی قەتەڕییەوە بکات.

Back to top button