ئه‌وروپائیسپانیا

گرێبەستی گریزمان و موچەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا دزە دەكات

یاریگا-

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بەڵگەنامە فەڕمیەكانی گرێبەستی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا دەكات لە كاتی گواستنەوەیدا بۆ یانە كەتەلۆنییەكە لە ساڵی 2019.

گریزمان لە ساڵی 2019 لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی وردەكاری و موچەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە كە گرێبەستی گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی پێنج ساڵە و لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ، لە ساڵی 2019دا موچەی ساڵانەی یاریزانەكە 17 ملیۆن یۆرۆ بووە و هەموو ساڵێك ملیۆنێك یۆرۆ موچەی ساڵانەی یاریزانەكە زیادی كردووە.

گریزمان لە كۆتا كاتژمێرەكانی مێركاتۆی هاوینەدا بەشێوەی خواستن گەڕایەوە ڕیزەكانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button