ئه‌وروپائینگلتەرا

سانچۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی ئینگلتەرای جێهێشت

یاریگا-

جادۆن سانچۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت و گەڕایەوە مانچێستەر.

وا بڕیارە ئینگلتەرا ڕووبەڕووی ئەندۆرا ببێتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەژماری فەڕمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد سانچۆ بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتوو بكات و گەڕایەوە یانەكەی و چاوەڕوان دەكرێت بۆ یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد ئامادە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button