ئه‌وروپا

مۆرینهۆ بۆ ئەستێرەیەكی ئەرسیناڵ: ڤاكسینی كۆرۆنا وەرگرە

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ئامۆژگاری گرانیت شاكای سویسری و یاریزانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دەكات.

یاریزانە سویسریە تەمەن 28 ساڵانەكە نەیتوانی بەشداری یاری هەڵبژاردەكەی بكات دوای ئەوەی پشكنینەكانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامەكەی ئەرێنی بووە و یاریزانەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

مۆرینهۆ لە كۆمێنتی كۆتا پۆستی شاكا لە ئینستاگرام بۆی نووسیوە: گرانیت ڤاكسین وەرگرە تا سەلامەت بیت.

سویسرا لە یاری داهاتوویان بەرامبەر ئیتاڵیای پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 یاری دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button