ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا یەكەم ئامانجی گواستنەوەكانی هاوینی داهاتووی ئاشكرا كرد

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكەم ئامانجی خۆی لە گواستنەوەكانی هاوینەی 2022 ئاشكرا كرد.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا چوار یاریزانی بە خۆڕایی گواستەوە ڕیزەكانی ئەوانیش ئەگوێرۆ و دیپای و گارسیا و ئیمیرسۆن بوون بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی یەكەم ئامانجی بارسێلۆنا دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو یاریزانەكەش ووتویەتی بەڵێ بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە.

یاریزانەكەی لایپزیگی ئەڵمانی بە گرێبەستێكی پێنج ساڵی پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button