ئه‌وروپا

پەیامی ڕۆناڵدۆ دوای شكاندنی ڕیكۆردەكەی عەلی دائی

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال و تۆپی پێ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە شكاندنی ڕیكۆردەكەی عەلی دائی وەك باشترین گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەكان.

پورتوگال توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیرلەندابباتەوە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكە توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بگەیەنێتە 111 گۆڵ.

لەدوسی لەدوای شكاندنی ڕیكۆردەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی كریستیانۆ نووسیوویەتی:

“لەنێو هەموو ئەو ریکۆردانەی لە کاروانی وەرزشیمدا شکاندوومن، کە بەخۆشحاڵییەوە ژمارەیەکی زۆری ریکۆردن، ئەم ریکۆردەیان زۆر تایبەتە لەلام و بەڕاستی مایەی شانازی منە. پێش هەمووشتێک، خۆشحاڵم کە هەر جارێک درێسی پورتوگال دەپۆشم بە جیهانی پیشان دەدەم کە گەلی پورتوگال کێن، جگە لەوەش یارییە نێودەوڵەتیەکان تایبەتن لەلام چونکە ئەوکاتەی بچووک بووم سەیری یاریزانە دڵخوازەکانم دەکرد کەوا لە جامی جیهانی و یۆرۆدا بۆ ئاڵای وڵاتەکانیان دەجەنگان، هەروەها تۆمارکردنی 111 گۆڵ واتا 111 یادگاری و ساتی پڕ جۆش و خرۆش بۆ هاونیشتیمانیانی پورتوگالم”

“یەکێکی دیکە لە هۆکاری گرینگی ئەم ریکۆردە بریتیە لە عەلی دایی کەوا ژمارەیەکی ئەستەمی دانابوو، بە ڕادەیەک کە خۆم زۆرجار پێموابوو مەحاڵە پێی بگەمەوە. پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی “شهریار- پادشا” دەکەم (نازناوی عەلی داییە) کەوا بەدرێژایی ئەم هەموو ساڵە توانیبووی ئەم ریکۆردە بکات بە ناوی خۆیەوە، و هەروەها سوپاسی دەکەم کە هەمیشە ڕێزی لێدەگرتم لەوکاتەی زیتر و زیاتر لە ژمارەکەی ئەو نزیک دەبوومەوە”

“سوپاس پورتوگال، سوپاس ئەی هاوتیم و ڕکابەرەکانم کەم ئەم یادەوەریەی منتان تایبەتتر کرد. با بەردەوام بین لە یەکتربینمان لەنێو یاریگادا، چونکە هێشتا بەردەوام دەبم لە زیادکردنی ژمارەکاندا…”

بابەتی زیاتر

Back to top button