ئه‌وروپائیسپانیا

پەیامی ماڵئاوایی گریزمان بۆ بارسێلۆنا

یاریگا- 

ئەنتوان گریزمان هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكات پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

شەوی ڕابردوو لە كۆتا ساتەكانی بازاڕی گواستنەوەدا ئەتلەتیكۆ مەدرید بە شێوەی خواستن گەڕایەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڕۆخی بلانكۆس تەواوی موچەی یاریزانەكە دەدات.

گریزمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی:

” هاندەرە ئازیزەكان ، من ئەمڕۆ دەڕۆم و سوپاسی هەموو پشتگیریەكانتان دەكەم ، هەموو شتێكم كرد لە پێناو ئەو درێسە ، من بەشێك بووم لەو یانە مەزنە و ئەمڕۆ بە خەمەوە جێیدەهێڵم چونكە ئیتر ناتوانم چێژ لە بوونتان وەربگرم لە یاریگا ، بەڵام شانازی دەكەم كە یەكێك بووم لە ئێوە ، بژی بارسا”.

گریزمان بە درێسی بلاوگراناوە 102 یاری ئەنجام داوە و 35 گۆڵی تۆمار كردووە و 16 گۆڵی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button