ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گریزمان گەڕایەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گەڕانەوەی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی بۆ یانەكەی پێشووی ڕاگەیاند.

گریزمان بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك و تا ساڵی 2022 مافی كڕینەوەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانیەوە كرد.

گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا گرێبەستەكەی دوو ساڵی ماوە و لە كۆتاییدا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە گەڕانەوەی بۆ ڕۆخی بلانكۆس هەڵبژارد.

لە ساڵەكانی 2014 تا 2019 گریزمان یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو دواتر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button