خوله‌کانی دیکە

فەرمی: پاریس سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی نونۆ مێندێز

پاریس سان جێرمان لە کۆتا کاتژمێرەکانی بازاڕی گواستنەوەدا نونۆ مێندێزی لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە گواستەوە.

نونۆ کۆتا خاڵی لاوازی پاریس پڕدەکاتەوە کە بەرگری باڵی چەپە، گواستنەوەکە بە خواستنە بۆ وەرزێک بەڵام پاریس مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە بەرامبەر بە  ٣٤ ملیۆن پاوەند.

بەمەش پاریس توانی پێش مانچێستەر سیتی بکەوێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا و یانە ئینگلیزییەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدا. ئەمەش پاش سڕکردنی بێنجامین مێندی لە یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button