ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مۆیس کین گەڕایەوە یوڤێنتۆس

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس سەرکەوتوبوو لە گەڕاندنەوەی مۆیس کین بۆ یانەکە بەمەبەستی جێگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

بەر لە دوو ساڵ بیانکۆنێری ئەو یاریزانەی فرۆشت بە ئێڤەرتۆن بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، بەڵام دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ ئەو یاریزانە، یۆڤی پێویستی بە هێرشبەرێک بوو.

لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا یۆڤی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند  کین بە خواستن بۆ دوو وەرز گەڕاوەتەوە، وەرزی یەکەم بەرامبەر بە ٤ ملیۆن یۆرۆ و وەرزی دووهەم بەرامبەر بە ٣ ملیۆن یۆرۆ، پاش ئەوەش یۆڤی دەتوانێت بەرامبەر بە ٢٨ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری بیگوازێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button