ئینگلتەرا

پەیامێکی کاریگەر لە رۆناڵدۆوە و دیارییەک بۆ فێرگسۆن

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی  بەهێزی بڵاویکردەوە پاش راگەیاندنی فەرمی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەریونایتدەوە.

هەرچەندە زوو راگەیەندرا کە یونایتد و یوڤێنتۆس گەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵام پەیوەندیکردنی فەرمی ئەفسانە زیندووەکە دواکەوت تاوەکو ئەمڕۆ. دوابەدوای ئەو هەواڵەش لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی

هەموو ئەوانەی دەمناسن ئاگاداری خۆشەویستی بێ کۆتای منن بۆ مانچێستەریونایتد. ئەو ساڵانەی لە یانەکە بەسەرم بردن زۆر قەشەنگ بوون، ئەو رێگەیەی بەیەکەوەش گرتمانە بەر پیتی ئاڵتوونی لە مێژووی ئەم یانە و دامەزراوە گەورەیە نوسراوەتەوە.

ناتوانم تەنانەت دەست پێبکەم بەوەی بتوانم هەستەکانم دەرببڕم ئێستا پاش راگەیاندنی هەواڵی گەڕانەوەم بۆ ئۆڵدترافۆرد لە هەموو جیهان، ئەمە خەونێکە و دێتە دی، لەو ماوەیەشدا کە وەکو رکابەر و یانەی بەرامبەر گەڕاومەتەوە ئێرە هەمیشە هەستم بە رێز و خۆشەویستی هاندەران کردووە بۆ من. ئەمە ١٠٠٪ ئەو شتەیە کە خەونی لێ دروست دەبێت!

یەکەم ناسناوی خول، یەکەم جام، یەکەم بانگکردنم بۆ پۆرتوگال، یەکەم خولی پاڵەوانەکان ، یەکەم پێڵاوی ئاڵتوونی و یەکەم تۆپی ئاڵتوونی هەموویان لەو پەیوەندییە تایبەتەوە درووست بوون کە لە نێوان من و شەیتانە سوورەکان هەبوو. مێژوو نوسرایەوە و لە رابردوو، دووبارەش مێژوو دەنووسینەوە بۆ ئەوە بەڵێنتان پێدەدەم!

من لێرەم!

لەو شوێنەی کە دەبێت لێی بم!

تێبینی: ئەمە بۆتۆیە سێر ئەلێکس فێرگسۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button