ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئامادەیە هێرشبەرێکی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینە، هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یاریزانیان کردووەتە ئامانج کە یەکێکیان ئێدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، ئەو یانەیە دەیەوێت دەستبەرداری هێرشبەری ئۆرۆگوایی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانەکەیان پێشکەشی بلاوگرانا کردووە، ئەو یانەیەش ئارەزووی گواستنەوەی دەکات، بەڵام زۆری مووچەکەی بووەتە بەربەست لەبەردەمیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کارگێری بارسا داوای لە کاڤانی کردووە، ئەگەر مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، ئەوان ئامادەن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button