خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئەم هاوینە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بووە، دیارترینیان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی مێژوویی ئەو یانەیە و چەندین یاریزانی دیکە، لە بەرامبەر بلاوگرانا چەند یاریزانێکی گواستووەتەوە و ئێستاش دەنگۆیەک هەیە لەگەڵ ئێمرێ دەمیر یاریزانی تورکی گەیشتوونەتە رێکەوتن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا خودی خۆی سەرپەرشتی گواستنەوەی یاریزانە تورکەکەی کردووە و لە یەک دوو رۆژە و پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، بە فەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکرێت.

ئێمرێ تەمەن 17 ساڵان لە هێلی پێشەوە لە ریزەکانی یانەی کایسەری سپۆری تورکیا یاری دەکات، بریارە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە تیپی دووەمی بارسێلۆنا بکات.

Back to top button