ئیسپانیا

ئەنشلۆتی: ئەلابا لە دڵی بەرگری باشترە

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی رایدەگەیەنێت دەیڤد ئالابا لە پێگەی دڵی بەرگری بەردەوام دەبێت.

لە دوو یاری سەرەتای وەرزدا، ئەلابا لە باڵی چەپ یاری دەکرد بەڵام شەوی رابردوو بەرامبەر بیتس وەکو دڵی بەرگری بینرا. ئەنشلۆتی دوای یارییەکە پرسیاری پێگەی ئەلابای لێکرا و لە وەڵامدا وتی “لە دڵی بەرگری باشترە”.

سەبارەت بە یارییەکەش وتی “یارییەکی زۆر قورس بوو، لە نیوەی یەکەم باش نەبووین بەڵام نیوەی دووهەم لە هەموو روویەکەوە خۆمان باشترکرد، یارییەکی قەشەنگ نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان گۆڵەکەمان بە خاوێنی بپارێزین و ئەوەش زۆر گرنگە”.

مەدرید بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ریاڵ بیتس هێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٧ خاڵ پاش ٣ یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button