ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە: یۆڤێنتۆس شوێنگرەوەی رۆناڵدۆی لە مەدرید دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و کارگێری ئەو یانەیەش لە هەوڵی ئەوەدایە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

خۆزێ فلێکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە، خانمە پیرەکە چەندین یاریزانە بۆ شوێنگرەوەی دۆن دەست نیشانکردووە، بەڵام بژاردەی یەکەمی ئەو یانەیە ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی ئەم چەند رۆژە بە فەرمی ئۆفەرێک پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن.

هازارد هاوینی ساڵی 2019 بەرامبەر 115 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی چێڵسی گواسترایەوە یانەی ریال مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button