ئه‌مریکا

سكالۆنی: سەركەووتنی ئەرجەنتین بەستراوەتەوە بە میسیەوە

یاریگا- سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دەكات و بە سەركەووتنەكانی هەلبژاردەكەی ستایشی دەكات.

لە لێدوانە ڕۆژنامەوەكانیدا پێش یاریەكەی نیكاراگۆ ووتی: ئەگەر بە كۆمەل یاری بكەین و میسی ئەوە بكات كە هەموو هەفتەیەك ئەیكات ئەوە ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكەین.

هەروەها ووتیشی: لە هێڵی هێرشبردن یاریزانی زۆرباشمان هەیە و گۆڵكاری بە توانامان هەیە، دەمەوێت ڕكابەری بكەین و لێكتێگەیشتن لە نێوان یاریزانەكانم هەبێت.

سكالۆنی ڕایگەیاند كەوا لیۆنێل میسی لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت بەرامبەر نیكاراگۆ لە یاریە دۆستانەكەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button