ئاسیاعێراق

پێکهاتەی فەرمی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022

یاریگا-

دوای تەواوبونی کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانیان لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و تورکیا، دوێنێ ئێوارە شاندی هەڵبژاردەی عێڕاق گەیشتنەوە بەغدای پایتەخت.

دیک ئەدڤۆکاتی تازە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق پێکهاتەی فەرمی یاریزانەکانی دەست نیشان کرد بۆ یاریەکەیان بەرامبەر کۆریای باشور لە میانی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2020ـی وڵاتی قەتەڕ.

دوای پێکانی مەحەمەد حەمیدی گۆڵپارێز ئەحمەدباسل گۆڵپارێزی یانەی شوڕتە بانگهێشتکرا،هەروها لە شوێنی یاریزان مەحەمەد داوود کە ئەمیش بەهۆی پێکانەوە دوورخراوەتەوە ئەمیر مەعماری یاریزانی پیشەگەری عێڕاقی بانگهێشتکراوە.

بڕیاریشە ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی عێڕاق ڕووبەڕووی هەڵبژژاردەکۆریای باشوور ببێتەوە لە یەکەم یاری پاڵاوتنی قۆناغی کۆتایی مۆندیالی وڵاتی قەتەر.

پێکهاتەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق بەم شێوەیە:
گۆڵپارێزان / فەهدتاڵب ، ئەحمەدباسل ، مەحەمەدساڵح

هێلی بەرگری / ئەحمەدئیبراهیم ، سەعدناتق ، عەلی فائز ، عەلامەهاوی ، زڕغام ئیسماعیل ، مەیسەم جەبار ، عەلی عەدنان ، کەڕاڕعامڕ، فڕانس بتڕس.

هێلی ناوەڕاست / ئەمجەدعەتوان ، مەحەمەدقاسم ، هومام تاڕق ، ئیبڕاهیم بایش ، سەفاهادی ، سەجادجاسم ، بەشار ڕەسن.

هێلی هێرشبەر / ئەیمەن حوسێن ، جەستن میڕام ، شێرکۆکەریم ، ئەمیرمەعماڕی ، عەلاعەبدولزەهڕە ، موهەندعەلی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button