ئه‌مریکا

12 هەزار هاندەر ئامادەی یاریەكەی بەڕازیل و ئەرجەنتین دەبن

یاریگا-

بەڕێوەبەرانی ناوخۆ لە ویلایەتی ساوپاولۆی بەڕازیل ڕێگە دەدەن 12 هەزار هاندەر ئامادەی یاریەكەی بەڕازیل و ئەرجەنتین ببێت.

چاوەڕوان دەكرێت بەرواری 5ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ساو پاولۆ لە بەڕازیل هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

پێوویستە لەسەر ئەو هاندەرانەی دەیانەوێت ئامادەی یاریەكە بن 24 كاتژمێر پێشتر پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئەنجام دابێت و ئەنجامەكەشی نەرێنی بوو بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button