ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

ئۆسمین دوو یاری سڕ دەکرێت

یاریگا
ڤیکتۆر ئۆسمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەهۆی وەرگرتنی کارتی سووری راستەوخۆ لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤێنتزا، بۆ دوو یاری سڕ دەکرێت.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئەفریقیەکەی ناپۆلی لە یاری گەڕی یەکەمی سێریائەی بەرامبەر ڤێنتزا لە خولەکی 23 بەهۆی توند یاری کردنی بەرامبەر یاریزانی تیپی بەرامبەر، لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور دەرکرا و لە لە راپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکەش هاتووە کە ئەو یاریزانە بە ئەنقەست ئەم کارەی کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئۆسمین بەهۆی توند یاری کردنی بۆ دو یاری سڕ دەکرێت و هەروەها سزای داراییش دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button