خولهکانی دیکە
سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتە رێکەوتن
یاریگا–
بیرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیز سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی لەم هاوینە و ئەو یاریزانە بووەتە ئامانجی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا.
ماڵپەری Calcio In Pillole بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکە گفتوگۆکان لە نێوان رۆسێنەری و بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارەکەی ستیزن ئالۆزی تێکەوتووە، بەڵام ئەو یانەیە سوورە لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە گواستنەوەکە ئەنجام بدات، بۆیە هەردوولا ئەمڕۆ زۆر بە جدی کاریان لەسەر گواستنەوەکە کردووە و چاوەڕێش دەکرێت هەر لەم هەفتەیە کۆتایی بە هەموو شتێک بێت.
سیلڤا تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتە بە یەکجاری یانەکەی جێدێڵێت یان بە شێوەی خواستن.