ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان بەشێوەی خواستن دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت

یاریگا
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت، یەکێک لەو یاریزانانەش رافینیا ئالکانتارای ناوەڕاستکاری بەڕازیلیە.

تۆڕی هەوڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، شازادەکان دەیانەوێت لەم چەند رۆژەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ماوە، دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان بن، بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە تووشێ کورت هێنان نەبن، یەکێک لەو یاریزانانەش ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەیە.

ئالکانتارا تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ سانجێرمان هەیە و ئەو یانەیە دەیەوێت وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەیەکی دیکە بکات، لە سێریائەی ئیتاڵیا چەند یانەیەک هەن ئامادەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button