ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆزیل و کۆلاسیناچ یەکدەگرنەوە

سەعید کۆلاسیناچ بەرگریکاری پێشووی یانەی ئارسناڵ نزیکە لە پەیوەندیکردن بە فینارباهچە.

بەرگریکارە بۆسنەییەکە هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام لەگەڵ ئارسناڵ رێککەوتوون گرێبەستەکە هەڵبوەشێتەوە و بە بێ ئەوەی هیچ کامێکیان سزای هەڵوەشاندنەوەکەی بدەن.

بەگوێرەی تەلەگراف، ناوبراو دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە، بێ بەرامبەر روودەکاتە فینارباهچە و لەگەڵ مەسوت ئۆزیل یەکدەگرنەوە. پێشتر لە ئارسناڵ دوو هاوڕێی نزیکی یەک بوون.

کۆلاسیناچ نیوەی دووهەمی وەرزی رابردووی بە خواستن لە شاڵکێ بەسەربرد

بابەتی زیاتر

Back to top button