ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

ویلیان بە لایکێک هاندەرانی ئارسێناڵ توڕە دەکات

یاریگا
ویلیان یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە دێربی لەندەن، پۆستێکی یانەکەی پێشووی لایک دەکات و ئەم کارەشی کاردانەوەیەکی زۆر بە دوای خۆیدا هێناوە.

دوای بردنەوەی بلوز بەرامبەر گەنەرز، ئەو یانەیە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دواتریش یاریزانەکەی پێشووی ئەو یانەیە کە ئێستا یاری بۆ گەنەرز دەکات، ئەو پۆستەی لایک کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی یانەکەی توڕە بکات.

دوای ئەم کارەی هاندەرانی ئارسێناڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشیان کردووەتە سەر ویلیان و داوا لە یانەکەیان دەکەن، بە زووترین کات گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە و لە ریزەکانیان دوور بخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button