ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سەرۆكی بایرن میونشن: باس لە گواستنەوەكانی پاریس دەكات

یاریگا-

هێربەرت هاینەر سەرۆكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە ئالابا و بازاڕی گواستنەوە و پاریس سان جێرمان دەكات.

پاریس لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا میسی و ڕامۆس و دۆنارۆما و ڤیناڵدۆم و ئەشرەف حەكیمی گواستنەوە ڕیزەكانی.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هاینەر ووتی: ئێستاش پرسیار دەكەم یاسای یاری خاوێن كوا بۆ پاریس سان جێرمان؟.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت باسی هیچ كەسێك و هیچ یانەیەك بكەم بەڵام دەبێت سەیر بكەین و ببینین شتێكی نایاسایی هەیە.

سەبارەت بە ماچكردنی لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن داڤید ئالاباوە سەرۆكی باڤاریەكان ووتی: لەڕاستیدا تووشی سەرسوڕمان بووم ، چونكە ئەو بۆ ماوەی 13 ساڵ بەرگری لە درێسی بایرن دەكرد.

سەبارەت بە كیمیچ و گۆرێتزكا ووتی: هیوادارم گرێبەستەكانیان نوێ بكەنەوە و درێژە بە یاریكردن بدەن لە بایرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button