ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیوس نهێنی بەرزبوونەوەی ئاستی دەدرکێنێت

Yariga App

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆرز باسی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی دەکات لەم وەرزەدا پاش رزگارکردنی یانەکەی لە شکست.

لاوە بەڕازیلییەکە وەک یەدەگ بەشداری دووهەم گەڕی لالیگای کرد بەرامبەر لیڤانتی و دوو گۆڵی جوانی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٣ کۆتایی هات.

راستەوخۆ دوای یارییەکە ناوبراو لێدوانی بۆ میدیاکاندا و سەبارەت بە نهێنی ئاستە بەرزەکەی وتی “لە کاتی مەشقەکاندا، راهێنەر زۆر گرنگی دەدات بە مەشقی لێدان بۆ گۆڵ. هەروەها ئەو پێی وتم کە ئازاتر بردم لەبەردەم گۆڵ و متمانەم بە خۆم بێت. لە گۆڵی یەکەمدا لە نێوەڕاستی یاریگاوە رام کرد وەک ئەوەی راهێنەر فێری کردم و پاسەکەی کاسیمیرۆش نایاب بوو، گۆڵی دووهەم تۆپەکەم خولاندەوە و توانیم گۆڵی پێ تۆماربکەم”.

مەدرید بە ئاستێکی لاوازی بەرگرییەوە لەم یارییە دەرکەوت و لە دوو یاری سەرەتادا چوار گۆڵی لێ تۆمارکراوە. هەرچی ڤینیسیوسە خاوەنی سێ گۆڵە سەرەڕای ئەوەی لە هەردوو یارییەکەدا وەک یەدەگ بەشداری کردووە.
ڤیدیۆ گۆلەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button