ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای: بەدەستهێنانی خاڵێك بەرامبەر بلباو باشترە لە سفر

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵی خۆی بە درێسی بارسێلۆناوە.

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی لالیگای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە گۆڵێكبۆ هەردوولا یەكسان بوون.

بلباو لە خولەكی 50 لە ڕێگەی مارتینیزەوە گۆڵی یەكەمیان تۆمار كرد و بارسێلۆناشلە خولەكی 75 و بە گۆڵێكی نایابی دیپای ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە و یاریەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە دیپای ووتی: بێگومان بەدەستهێنانی خاڵێك باشترە لە سفر ، بە باشی جەنگاین ، دەمانویست بیبەینەوە بەڵام یەكسان بووین.

هەروەها ووتیشی: لە توانامدا بوو دوو گۆڵ تۆمار بكەم ، دڵخۆشم بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵم ، دوو هەلم بۆ ڕەخسا هەست بە دڵتەنگی دەكەم كە دووەمیان نەبوو بە گۆڵ.

بارسێلۆنا لەو دوو یاریەی ئەنجامیداوە چوار خاڵی كۆكردووەتەوە و بلباویش دوو خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button