ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن و لیۆن گۆرێتزکا لە کۆتاییدا رێککەوتن

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ لیۆن گۆرێتزکای ئەستێرەی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

نوێترین هەواڵەکان لە ئەڵمانیاوە ئاماژە بەوە دەدەن هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە تاوەکو ٢٠٢٦ درێژبکرێتەوە، هەروەها موچەکەی بۆ بەرزدەکرێتەوە بۆ ١٥ ملیۆن یۆرۆ.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بایەرن خەریک بوو بێ هیوا دەبوو لە مانەوەی ئەو یاریزانە و خۆیشتی ئاماژەی بەوە کردبوو رەنگە بایەرن جێبهێڵێت.

وابڕیارە، بەمزووانە بایەرن گرێبەستی جۆشوا کیمیچ درێژبکاتەوە بە موچە و ماوەیەکی هاوشێوەی لیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button