ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

لیڤەرپوول دڵنیایە لە مانەوەی محەمەد سەڵاح

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوو وەرز لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە و یانەکەشی دڵنیایە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری رێدز بەم دواییە توانیویانە گرێبەستی هەر یەک لە یاریزانەکانی یانەکەی ئارنۆڵد، فابینهۆ، ڤان دایک و ئالیسۆن بێکەر، ئێستا ئامانجیانە لەگەڵ هێرشبەرە موسڵمانەکەشیان رێکەوتن بکەن و گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە نایەوێت ئەم کارە بکات، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە دڵنیایە لە داهاتووی ئەو یاریزانە.

سەڵاح تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبووە کە ئەو یاریزانە لە هەوڵی ئەوەدایە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button