یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی دەدات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی فیدی ڤالڤێردی ناوەڕاستكاری یانەكەی نوێ بكاتەوە.
هەروەها ووتیشی: هەردوولا نزیكن لە ڕێككەوتن و ڕیاڵ مەدرید ڤالڤێردی بە یەكێك لەو یاریزانانەی دا دەنێت كە هێڵی سورە و نابێت هیچ یانەیەك نزیكی بكەوێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا نوێكردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستكارەكە ڕابگەیەندرێت تا ساڵی 2025.