ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئەبراهام پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕۆماوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی تامی ئەبراهامی ئینگلیزی و هێرشبەری پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیەوە كرد.

هەژماری فەڕمی ڕۆما لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ئەبراهامی بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد درێسی ژمارە 9ی یانەكەیان دەپۆشێت.

هێرشبەرە 23 ساڵانەكە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن گۆڕانكاری و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە گورگەكانەوە كرد.

هەروەها موچەی ساڵانەی یاریزانەكە لە یانە نوێیەكەی 4.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button