ئه‌وروپائینگلتەرا

لێدوانی لوكاكۆ دوای گەڕانەوەی بۆ چێلسی

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی بۆ یانەی چێلسی.

لوكاكۆ بە گرێبەستێكی گەورە و بە بری 115 ملیۆن یۆرۆ لە ڕیزەكانی ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە كرد.

لە لێدوانیدا بۆ هەژماری فەڕمی چێلسی لوكاكۆ ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەم ، ئەوە شتێكی باشە كە لە چوار دەورمدا ڕوخساری ئاشنا ببینم ، بۆیە چاوەڕوانی ئەوەم كە دەست بە كاركردن بكەم لەگەل یانەكەم.

هەروەها ووتیشی: حەكیم زیاشم بینی و هەندێك گفتوگۆمان كرد و لە گروپی واتس ئەپی یاریزانەكان زیادی كردم بەڵام چاوەڕوانم تەواوی یاریزانەكان ببینم.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دەرفەتی قسەكردنت لەگەل تۆخێل بۆ ڕەخساوە لوكاكۆ ووتی: بەڵێ بێگومان گفتوگۆیەكە لەلایەن خۆیەوە ڕاشكاوانە بوو ، دەیەوێت من ئامادە بم وەك سەركردەیەك لە نێو یاریگادا ، دەبێت تەواوی تواناكانم بەكار بهێنم بۆ هاوكاریكردنی یانەكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button