ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: گرێبەستی گرانیت شاکا درێژکرایەوە

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی ئارسناڵ بەفەرمی گرێبەستی گرانیت شاکای ناوەڕاستکاری یانەکەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو درێژکردەوە.

مانەوەی ئەو یاریزانە لەژێر گوماندابوو بە تایبەت کە بەشێک لە هاندەرانی گەنەرز بە ئاشکرا دژایەتی ئەو یاریزانە دەکەن، بەڵام پاش ئەوەی گواستنەوەی بۆ رۆما هەرەسی هێنا ئەمڕۆ یانەکە رایگەیاند شاکا گرێبەستەکەی درێژکردووەتەوە تاوەکو ٢٠٢٥ و هەروەها موچەکەشی بۆ زیادکراوە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، دوای شاکا ئارسناڵ هەوڵ بۆ گواستنەوەی یەکجارەکی مارتن ئۆدیگارد دەدات و لە ئێستادا چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ریاڵ مەدریدە تاوەکو دەست بە دانوستان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button