ئه‌وروپائیسپانیا

گریزمان گەشتە یاری ژمارە 100 بە درێسی بارسێلۆناوە

یاریگا-

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەشتە یاری ژمارە 100 بە درێسی بارسێلۆناوە.

بارسێلۆنا لە یاری دەستپێكی لالیگا میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی كرد و توانی یاریەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بباتەوە.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان یاری شەوی ڕابردوو یاری ژمارە 100ی گریزمان بوو بە درێسی بارسێلۆناوە.

لەماوەی ئەو 100 یاریەدا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بەشداری لە 51 گۆڵدا كردووە بە جۆرێك 35 گۆڵی تۆمار كرد و 16 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button