ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆگبا داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یانەکەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێ هیوا کردووە و دەیەوێت هاوینی داهاتووو، یانەکەی بەرەو خولێکی دیکە جێبێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان بە تەواوەتی یانەکەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێ هیوا کردووە، هەموو ئامانجیشی ئەوەیە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بکات. لەلایەکی دیکەوە یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەشی ئامادەیە ئەم هاوینە یاریزاناکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

پۆگبا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بێ بەرامبەر واتە خۆرایی یانەکەی جێبێڵێت و بە ئارەزووی خۆی یانەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button