ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

پەیامی لوكاكۆ بۆ هاندەرانی ئینتەر میلان

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و ئێستای چێڵسی ئینگلیزی پەیامێكی مالئاوایی بۆ هاندەرانی ئینتەر میلان نارد.

لوكاكۆ بە گرێبەستێكی گەورە و بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێلسی ئینگلیزیەوە كرد.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لوكاكۆ بۆ هاندەرانی ئینتەر میلان نووسیوویەتی:

” سوپاس بۆ ئێوە ، بۆ ئەو خۆشەویستیەی پێتاندام وەك ئەوەی یەكێك بم لە ئێوە ، هیوادارم لە بڕیارەكەم تێبگەن ، ئەوە هەلی ژیانم بوو ، من هاندەری ئینتەرم تا كۆتایی ، وەرزی یەكەمم لە ئینتەر زۆر  سەخت بوو ، بەڵام ئێوە پاڵپشتم بوون و یارمەتیدان دام ، ئەوەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی بووین بە پاڵەوانی ئیتاڵیا ، تەواوی تواناكانم بە ڕێژەی %100 بەكارهێنا هەموو ڕۆژێك لە ڕاهێنانەكان و لە نێو یاریگادا تا دڵخۆش بن ، هیوادارم لە بڕیارەكەم تێبگەن كە پەیوەندیم بە چێلسیەوە كرد ، ئەوە بۆ من وەك هەلی ژیانم وا بوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button