ئیتاڵیا

دژێکۆ گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمارکرد بەر لەوەی گواستنەوەکە رابگەیەندرێت!

یاریگا-ئەمڕۆ ئێدین دژێکۆ لە یارییەکی دۆستانەدا یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد بەڵام راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەکە دوای یارییەکە بوو!

یارییەکە کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی کوردستان بەڕێوەچوو بەرامبەر دینامۆکیێڤ، بەڵام تا ئەو ساتە ئیتنەر نەگەیشتبووە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ رۆما. بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دژێکۆ ناوی لەلیستی یاریزانانی ئینتەردابوو.

کێشەکە لەوەدابوو، دژێکۆ ، رۆمای بەوە تۆمەتبارکردبوو کە ٤٠٠ هەزار یۆرۆی موچەی قەرزارن و نەیانداوە، بەڵام سەرەنجام کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو ئینتەر بەفەرمی گواستنەوەکەی راگەیاند.

هێرشبەرە بە ئەزموونەکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و لە ٢٦٠ یاریدا لەگەڵ رۆما ١١٩ گۆڵی بۆ تۆمارکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button