ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

گریزمان ئامادەیە بە نیو مووچەی ئێستا بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و ئامادەیە بە نیوە مووچەی ئێستاش یاری بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات.

رادیۆ کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا دڵخۆش نیە لەگەڵ یانەکەی، بۆیە داوای لە بەرێوەبەری کارەکانی کردووە هاوینی داهاتوو بیگەڕێنێتەوە یانەکەی پێشووی، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە قوربانیەکی گەورە بدات و نیوە مووچەی کە ئێستا وەریدەگرێت رازی بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە گریزمان ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا ساڵانە 45 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت و یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button