ئیتاڵیا

یوڤێنتۆس سێ یاریزانی بە خواستن نارد فرۆشت

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند  سێ یاریزانیان ناردووە بۆ پارما و ستاندەر لیج.

فیلیکس کۆرییا ی هێرشبەری لاو بە خواستن دەچێتە پارما، یانەی کڕیار مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە بەڵام یۆڤی مافی ئەوەی هەیە دواتر بیکڕێتەوە.

هەمزە رافیای تونسی و داودا پیتەرسی غانسیش پەیوەندی بە ستاندەر لیجی بەلجیکییەوە کرد، هەمزە تازە لە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ چاک بوەتەوە.

بیانکۆنێری هاوینێکی بێ دەنگ بەڕێدەکات و تا ئێستا هیچ گواستنەوەیەکی ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button