ئه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ چەند هەفتەیەک دادەبڕێت

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە،بەرگریکارەکەی مێرنگی بەهۆی فشاری زۆری راهێنانەکان تووشی پێکان بووە و بۆ یاری یەکەمی یانەکەی لەوەرزی نوێ لالیگا بەرامبەر ئالاڤێس بەشداری ناکات و پێشبینیش دەکرێت ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە ئانچێلۆتی راهێنەری بریاریداوە لە بالی چەپی یانەکەی بەشداری بە میگێل گۆتیرێز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button