ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

هاندەرانی ئینتەر میلان گاڵتە بە لوكاكۆ دەكەن

یاریگا-

هاندەرانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گاڵتە بە ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری پێشووی یانەكەیان دەكەن دوای پەیوەندیكردنی بە یانەی چێلسی ئینگلیزیەوە.

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی و بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2026 یانەی چێلسی لوكاكۆی هێرشبەری گواستەوە ڕیزەكانی.

بەپێی تۆڕی فوتبۆل ئیتاڵیا هاندەرانی ئینتەر میلان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گالتە بە هێرشبەرەكەی پێشوویان دەكەن دوای ئەوەی نووسیوویەتی دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ ماڵەكەم.

هاندەرێكی ئینتەر تویتێكی كۆنی یاریزانەكە نوێ دەكەنەوە كاتێك پرسیاری لێدەكرێت ”كەی دەگەڕێیتەوە ماڵەكەت ”ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت ”من ئێستا لە ماڵەكەمم”

دەبابە بەلجیكیەكە بە درێسی ئینتەر میلانەوە بەشداری لە 95 یاریدا كردووە و توانی 64 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button