ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: لوكاكۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی چێڵسیەوە كرد

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە ڕیزەكانی چێڵسی ئینگلیزیەوە كرد.

هەژماری فەڕمی چێلسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گەڕانەوەی هێرشبەرەكەی پێشووی یانەكەیان ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

هێرشبەرەكەی پێشووی ئینتەر میلان بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە یانەكەی پێشووتریەوە كرد.

دوای پەیوەندیكردنی بە چێلسیەوە لوكاكۆ ووتی:

” خۆشحاڵ و سوپاسگوزارم کە گەڕامەوە بۆ ئەم یانە مەزنە ، بۆ من سەفەرێکی دوور و درێژ بوو ، من وەک منداڵێک هاتم بۆ ئێرە کە ئێستا زۆر شت فێر بووم و وەک گەورەیەك و بە ئەزموونێکی زۆرەوە گەڕامەوە ئێرە ، پەیوەندی نێوان من و ئەم یانەیە بۆ من. زۆر دەگەیەنێت ، من هەر لە مندالیەوە هاندەری چێلسیم  ، ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ هاوكاریكردنی یانەكە و بە دەستهێنانی نازناوەكان ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button