ئه‌وروپائیسپانیا

ئیمیری: نابێت لۆمەی یاریزانەكان بكەم بۆ لەدەستدانی سوپەری ئەوروپی

یاریگا-

ئۆنای ئیمیری ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی ڕەتیدەكاتەوە لۆمەی یاریزانەكانی بكات بۆ لەدەستدانی جامی سوپەری ئەوروپا.

چێلسی توانی ببێتە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە ڤیاڕیال بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەری ژێر دەریایە زەردەكان ووتی: ئەور شانازیە كە ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەكەم ، ناكرێت لۆمەی یاریزانەكان بكەم و خەتاباریان بكەم بۆ لەدەستدانی جامەكە چونكە ئەوان تەواوی توانای خۆیان خستە گەڕ.

هەروەها ووتیشی: یانەكە بیر لە دەستپێكردنی یاریەكانی لالیگا دەكاتەوە ، تەواوی هەوڵی جۆمان دەدەین كە لە ڕیزبەندیەكانی سەرەوە بین.

پێشتر لەگەل سێڤییا ئونای ئیمیری دوو جاری دیكە یاری سوپەری ئەوروپای ئەنجامداوە و نەیتوانیوە هیچ جارێك ببێتە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button